مەزهەر ساڵەح: عێراق لە بەرپەرچدانەوەی قەیرانی هورمزەوە چووەتە قۆناغی خۆگونجاندن

مەزهەر ساڵەح: عێراق لە بەرپەرچدانەوەی قەیرانی هورمزەوە چووەتە قۆناغی خۆگونجاندن
View on original source
Category: Financial
Share
Archive
Like
راوێژکاری دارایی سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمزەوە، بەغدا بەدوای رێگەی جێگرەوە و وڵاتانی دراوسێدا دەگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوتەکەی، بە ئامانجی پاراستنی ئاستی هەناردەی رۆژانەی کە دەگاتە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل. ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆکی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق توانای پێویستی بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ قەیرانەکانی گەرووی هورمز و کۆنتڕۆڵکردنی لێکەوتەکانی پەیدا کردووە، جەختیشی کردەوە، بەغدا بە شێوەیەکی کردەیی دەستی بە گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوەی رێگەی جێگرەوە تاوەکو سیاسەتی بازاڕکردنی نەوت لە ناوچەی گرژی و ململانێ سەربازییەکان بەدوور بگرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، کابینەی ئێستا لە ناوەڕاستی ئاڵۆزییە دەرەکییەکاندا دەستبەکاربووە و راکێشانی هێڵی بۆریی نوێی خستووەتە سەرەتاکانی کارنامەی خۆیەوە وەک جێگرەوەیەکی ستراتیژی، روونیشی کردەوە، لە ئەگەری بەردەوامیی گرژییەکان لە گەرووی هورمز، عێراق روو لە رێڕەوی وڵاتانی دراوسێ دەکات بۆ رەوانەکردنی نەوتەکەی. دەشڵێت، ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوانە گەیشتنەوەیە بە ئاستی هەناردەی پێشووی نەوتی عێراق، کە رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل بووە و نزیکەی ٨٠٪ بۆ ٨٥٪ی ئەو بڕە لە رێگەی گەرووی هورمزەوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرا.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.