لێدوانی چیڤۆ پێش یارییەکەی ریاڵ مەدرید

لێدوانی چیڤۆ پێش یارییەکەی ریاڵ مەدرید
View on original source
Category: Sports
Share
Archive
Like
چیڤۆ رایگەیاند هەرگیز میهرەبانی مۆرینیۆ لەبیرناکات و دەشیانەوێت باڵادەستی خۆیان بسەپێنن. پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، کریستیان چیڤۆی راهێنەری ئینتەر رایگەیاند، دەیویست رۆژێک زیاتر پشوو بدەن پێش ئەم یارییە بەڵام خشتەکە بەو شێوەیە و قبوڵی دەکەن. چیڤۆ دەڵێت، ئینتەر لە چەند ساڵی رابردوو دوو یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ و یارییەکی کۆتایی یۆرۆپا لیگی دۆڕاندوە بەڵام گەیشتن بەم ئاستە و بەو سێ یاریی کۆتاییە کارێکی ئاسان نەبووە، ئێمە دەمانەوێت رکابەر بین نەک بیر لە نازناوەکە بکەینەوە لە ئێستاوە. دەشڵێت، دەتوانین تەنها یاریی بە 16 یاریزان بکەین و بە دڵنیاییەوە سەرجەم 26 یاریزانەکە ناتوانرێت بەشداری پێبکرێت، سەرەکی و یەدەگەکانیش ئاستێکی نایابیان هەیە و ئەوەش لە سێ یاریی ئەم وەرزەدا سەلماندومانە. چیڤۆ وتی، من لاسایی هیچ راهێنەرێک ناکەمەوە بەڵکو تەنها بە شێوازی خۆمان یارییدەکەین و دەمانەوێت باڵادەست بین لە یاریگادا، ئێستا سانتیاگۆ بێرنابیۆ جوانترە و دڵخۆشین لەم یاریگایەدا یارییدەکەین. وتیشی، ریاڵ مەدرید یاریزانی نایابی هەیە و دەتوانن هەموو یانەیەک بکەنە بارودۆخی سەختەوە، هەرگیز میهرەبانی مۆرینیۆ لەبیرناکەم بەتایبەت کە لە بارودۆخێکی سەختدا یارمەتی منی داوە، چەندین ساتی جوانمان پێکەوە بەسەر بردووە. خ . ک

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.