عێراق و تورکیا دەروازەیەکی نوێی سنووری لە فیشخابوور دەکەنەوە

عێراق و تورکیا دەروازەیەکی نوێی سنووری لە فیشخابوور دەکەنەوە
View on original source
Category: Business
Share
Archive
Like
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی دەروازەیەکی نوێی سنووری لە ناوچەی فیشخابوور بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە لە رێگەی تەلەعفەرەوە دەبەسترێتەوە و دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەی گەشەپێدان. ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، محەممەد ئەهریس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی دەروازەیەکی نوێی سنووری لە ناوچەی فیشخابوور دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. وتیشی ، پڕۆژەی دروستکردنی دەروازەی نوێی سنووری لە فیشخابوور و بەستنەوەی بە قەزای تەلەعفەرەوە، ئامانج لێی ئاوەدانکردنەوەی سنووری پارێزگای موسڵە، لە هەمان کاتدا بەرزکردنەوەی داهاتی عێراق و زیادکردنی قەبارەی هاوردە و هەناردە و بەهێزکردنی پێگەی موسڵ وەک ناوەندێکی بازرگانی دەپێکێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کردنەوەی ئەم دەروازەیە وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لە زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی وڵات. جەختیشی لەوە کردەوە، بەستنەوەی ئەم دەروازە نوێیە بە پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەی گەشەپێدان، پێگەی ئابووری و سیاسی عێراق بەهێز دەکات، وە دەرفەتی فراوان لەبەردەم کەرتی گواستنەوە و ڕاکێشانی وەبەرهێنان دەکاتەوە، دەرفەتی کاری نوێ بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.