دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت
View on original source
Category: Blend
Share
Archive
Like
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکات لە سنوری ناحیەی بازیان. دەقى راگەیەندراوەکە: پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و پاش لێکۆڵینەوەی چڕ و وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکات لە سنوری ناحیەی بازیان. تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (عەبدولموئمین ئەحمەد ساڵح الرفیعی) لە ساڵی 2015 لە ناحیەی گەیارە بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داوە، پاش تەواوکردنی خولی شەرعی لە ڕێکخراوەکە لە بەشی پشتیوانیی (ئسناد) کاریکردووە و لە سنووری ویلایەتی سەڵاحەدینی ڕێکخراوەکە بەشداری چەندین شەڕیکردووە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق. پاش تێکشکانی ڕێکخراوە هەڵهاتووە بۆ سوریا و لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێبووە، پاش ساڵێک گەڕاوەتەوە عێراق بۆ کەمپی حاج عەلی لە موسڵ، دواتریش خۆی گەیاندووەتە سنوری هەرێمی کوردستان و لە بازیان نیشتەجێبووە. پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی. PUKMEDIA

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.