مۆدریچ لە لیستی هەڵبژاردەی کرواتیادایە

مۆدریچ لە لیستی هەڵبژاردەی کرواتیادایە
View on original source
Category: Sports
Share
Archive
Like
لیستی کرواتیا بۆ دوو یاریی نەیشنز لیگ راگەیەندرا و مۆدریچی 40 ساڵ بانگهێشتکراوە . سلاڤین بیلیچی راهێنەری نوێی کرواتیا لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە نەیشنز لیگ بڵاوکردەوە کە لە 26 و 29ی ئەم مانگە رووبەڕووی چیک و ئیسپانیا دەبنەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە جارێکیتر لوکا مۆدریچی ئەستێرەی مێژووی ئەو هەڵبژاردەیە لە لیستەکەدا بوونی هەیە هەرچەندە تەمەنی 40 ساڵە و چاوەڕێ دەکرا واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت. فیدراسیۆنی تۆپی کرواتیا رایگەیاندووە کە مۆدریچ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بیلیچی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان ئەنجامداوە و ئامادەیی خۆی بۆ یارییکردن بە درێسی وڵاتەکەیەوە دوپاتکردووەتەوە. ئەو یاریزانە تا ئەم ساتە 202 یاریی بە درێسی کرواتیاوە ئەنجامداوە کە ئەوەش ئامارێکی مێژووییە لە تۆپی پێی ئەو وڵاتە، بەنیازیشە بەشداری یارییەکانی جامی یۆرۆی 2028 بکات. خ . ک

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.