عەبدوڵڵا موهتەدی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عەبدوڵڵا موهتەدی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
View on original source
Category: Blend
Share
Archive
Like
عەبدوڵڵا موهتەدی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی. دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، عەبدوڵڵا موهتەدی، سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو، خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی. لە پەیامەکەدا هاتووە: " سەرۆک بارزانی؛ بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی گەورە شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشکەش بە جەنابتان، بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەکەین." لە پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵا موهتەدی هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ سەرۆک بارزانی خواستووە و ئاواتەخوازە کە ئەمە ببێتە دوا کۆست و ناخۆشی بۆ بنەماڵەکەیان.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.