بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کرێکارانی بیانی لە سۆشیال میدیا قەدەخە کرا

بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کرێکارانی بیانی لە سۆشیال میدیا قەدەخە کرا
View on original source
Category: Entertainment
Share
Archive
Like
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە پاراستنی ماف و شکۆی کرێکارانی بیانیی خزمەتگوزاری ناوماڵ دەرکرد و رایگەیاند، چیتر بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو کرێکارانە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر قەدەخەیە. ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کە ژمارە (11711)ـی لەسەرە و رێکەوتی (3ـی ئەیلوولی 2026) دەرچووە، بڵاوکردنەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک لەگەڵ کرێکارانی بیانی خزمەتگوزاری ناوماڵ قەدەخە کراوە. لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە کە وێنە و ڤیدیۆی ئەم کرێکارانە بەبێ رەزامەندیی خۆیان و بە مەبەستی بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارنەهێندرێت، هەروەها رێگری بکرێت لەوەی کەرامەت و تایبەتمەندیی ژیانیان ببێتە بابەتی ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا و بازرگانی ئەلیکترۆنی. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار جەخت دەکاتەوە، کە کرێکارانی بیانی هەرچەندە لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوون، بەڵام مافی مرۆیی و کرێکارییەکانیان پارێزراوە و نابێت جیاوازیی نەتەوە، زمان یان جۆری کار ببێتە هۆی پێشێلکردنی کەرامەت و تایبەتمەندییان، پەیامی بڕیارەکەش روونە، "نابێت وێنە و ڤیدیۆی کرێکار ببێتە کەرەستەی ریکلام، گاڵتە، ناوبانگ دروستکردن یان بەرنامەی سۆشیال میدیا." هەر لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پاراستنی مافی کرێکار تەنیا بە پارەدان و دابینکردنی کار کۆتایی نایەت، بەڵکو پاراستنی کەرامەت و تایبەتمەندیی کەسی مافێکی سەرەکییە و نابێت لە دەرەوەی پەیوەندیی کار (کە بەپێی گرێبەست رێکخراوە) کرێکار ناچار بە هیچ کارێکی دیکە بکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەداتە سەرپێچیکاران و رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە ئەم بڕیارە پێشێل بکات، ئەوەش لە پێناو پاراستنی مافی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نایاسایی وێنەی کرێکاران بۆ مەبەستی ریکلام و بازرگانی.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.