لە نێوان 180 وڵاتدا؛ 'ئینڤێست کوردستان' خەڵاتی یەکەمی کۆنگرێسی جیهانیی وەبەرهێنانی بەدەستهێنا

لە نێوان 180 وڵاتدا؛ 'ئینڤێست کوردستان' خەڵاتی یەکەمی کۆنگرێسی جیهانیی وەبەرهێنانی بەدەستهێنا
View on original source
Category: Business
Share
Archive
Like
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەستپێشخەریی "ئینڤێست کوردستان"ەوە توانی لە لوتکەی جیهانیی وەبەرهێنان (AIM) لە دوبەی خەڵاتی یەکەم بەدەستبهێنێت. بەرپرسێکی دەستەکەش رایدەگەیەنێت، لە سایەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی بیانیدا زیاتر لە 75 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی ناوخۆ ڕەخسێنراوە. دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، ئیمان وشیار، بەڕێوەبەری مارکێتینگ و هەماهەنگی لە یەکەی راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی (ئینڤێست کوردستان) سەر بە دەستەی وەبەرهێنان، میوانی ژووری هەواڵی کوردستان24 بوو و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان توانیویەتی لە نێو کێبڕکێی زیاتر لە 180 وڵاتی جیهاندا، خەڵاتی یەکەمی کۆنگرێسی ساڵانەی وەبەرهێنان لە ئیمارات بەدەستبهێنێت. ئیمان وشیار ڕوونی کردەوە، ئەم دەستکەوتە دوای ئەوە هات کە دەستەی وەبەرهێنان پڕۆژەیەکی کەرتی پیشەسازیی وەبەرهێنەرێکی ئیماراتیی پێشکەش بە کۆنگرێسەکە کرد کە ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێدرابوو؛ پڕۆژەکە لە ئاستی جیهاندا بووە براوەی یەکەم لە پۆلێنی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکاندا. ئاماژەی بەوەش کرد کە نوێنەرانی کوردستان بە جلوبەرگی کوردی و بە ئامادەیی ئاڵای کوردستان بەشدارییان لە رێوڕەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا کرد لە دوبەی. سەبارەت بەو کەرتانەی کە ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لەسەر دەکاتەوە بۆ راکێشانی سەرمایەی بیانی، ئیمان وشیار ئاشکرای کرد: "لەژێر رۆشنایی کارنامەی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کەرتی کشتوکاڵ خراوەتە پێشەنگی کارەکان، دواتر کەرتی گەشتوگوزار، پاشان بوارەکانی تەکنۆلۆژیا و ژیریی دەستکرد و پیشەسازی." گوتیشی: "کوردستان خاکێکی بەپیت و سروشتێکی لەباری هەیە، ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەرانی بیانی بە گەرموگوڕییەوە لە دەرفەتە کشتوکاڵی و گەشتیارییەکان بڕوانن." بەڕێوەبەری مارکێتینگی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای کرد، تا ئێستا توانراوە نزیکەی 75 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ بۆ دەستی کاری ناوخۆیی و گەنجانی کوردستان لە رێگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە دابین بکرێت. جەختی کردەوە کە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان لە نێو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وای کردووە، ببێتە ناوەندێکی ئارام و پڕمتمانە بۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان، و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی هەرێم ببێتە دەروازەیەکی سەرەکیی بازرگانی و ئاوەدانکردنەوە بۆ تەواوی ناوچەکە.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.