فەڕەنسا: رەوانەکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا پێشکەوتنی بەدەستهێناوە

فەڕەنسا: رەوانەکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکرانیا پێشکەوتنی بەدەستهێناوە
View on original source
Category: Politics
Share
Archive
Like
بەرپرسێک لە نووسینگەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی ناردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە جۆری "سامپ/تی" (SAMP/T) بۆ ئۆکرانیا. دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026، بەرپرسێک لە نووسینگەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ئەم هەنگاوەی پاریس دوای ئەوە دێت مانگی رابردوو ماکرۆن بەڵێنی دابوو مووشەکی بەرگریی زیاتر رەوانەی کیێڤ بکات، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکانی ئۆکرانیا بۆ بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی لە بەرامبەر زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا. ئەو بەرپرسە فەڕەنسییە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند، نێردەی باڵای فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا یەکشەممە سەردانی ئۆکرانیایان کردووە، بەگوێرەی گوتەی ئەو بەرپرسە، بەرپرسانی ئەمریکا بە هاوتا ئەوروپییەکانیان راگەیاندووە، کرێملین ئامادەیی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی رووسیا لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا. ئەم هەوڵانەی فەڕەنسا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی ئۆکرانیایە لە گۆڕەپانی جەنگدا، تاوەکو کیێڤ بتوانێت لە هەر دانوستانێکی ئاشتی لە داهاتوودا بە پێگەیەکی بەهێزترەوە بەشداری بکات.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.