بە فەرمی زنجیرەیەک سزا بەسەر یانەی زاخۆدا سەپا

بە فەرمی زنجیرەیەک سزا بەسەر یانەی زاخۆدا سەپا
View on original source
Category: Financial
Share
Archive
Like
یاریدەدری ناوبژیوانی یارییەکە بۆ دوو یاریی داهاتوو راگیرا بەهۆی رووداوەکانی دوو یاریی رابردووی زاخۆ بەرامبەر یانەکانی زەورا و تەڵەبە، دوو یاریزانی یانەی زاخۆ سز دران و هاندەرێکی یانەکەش بۆ هەتاهەتایە چوونە یاریگەی لەسەر قەدەخە کرا، لە بەرامبەردا یاریدەدرێکی ناوبژیوانی یاریی زاخۆ و تەڵەبە بۆ دوو یاریی داهاتوو راگیرا. ئەمڕۆ دووشەممە، 7 ئەیلوولی 2026، لێژنەی رێککاری و سزایەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زنجیرەیەک سزای بەسەر یانەی زاخۆدا سەپاند، سزیەکانیش پەیوەندی بە دوو یاریی داهاتووی زاخۆیە بەرامبەر یانەکانی زەورا و زاخۆ.بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیان لە یاریی بەرامبەر زەوڕا، مەهدی کەریم سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ لەگەڵ ئەمجەد عەتوان کاپتینی یانەکە بۆ یارییەک سڕ دەکران و بە پێبژاردنی ملیۆنێک دیناریش سزا دران.لە لایەکی دیکەشەوە، ئۆرینیۆ بەرگریکاری بەرازیلی بەهۆی کارتە سوورەکەی بەرامبەر تەڵەبە بۆ دوو یاریی سڕ کرا و بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دیناریش سزا درا.لە بەرامبەردا سەباح عەبد، وتەبێژی لیژنەی ناوبژیوانانی عێراق لە بارەی ئەو ناوبژیوانەی هێرشی کردە سەر ئۆرینیۆ دەڵێت: هەڵسوکەوتەکەی محەمەد لوئەی یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەکەی زاخۆ و تەڵەبە قبوڵکراو نییە، ئەو داوای لێبوردنی کردووە، لە دوو گەڕی خولی ئەستێرەکان هیچ یارییەک بەڕێوە نابات و پشووی پێدەدرێت.لە لایەکی دیکەشەوە، سەرکار خالید وەلید هاندەری یانەی زاخۆ بەهۆی هێنانە خوارەوەی ئاڵای عێراق لە یاریگەی زاخۆ، تاهەتایە رێگای پێنادرێت بچێتە ناو یاریگاکان و لە هیچ یارییەک و چالاکییەک ئامادە بێت.

(0)Comments

 

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.