NU

nusar3

بلوێری لێ مەدە غەریب زۆرن...

Image
حه‌یده‌ر مه‌نتك کولتوور و پەندە دێرینەکانی کوردەواری، سەرچاوەی شارەزایی و ئەزموونێکی قووڵی ژیانن. یەکێک لەو ئامۆژگارییە گرنگانەی لە کەلەپوورو كه‌لتووریی باووباپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە، دەستەواژەی (بلوێری لێ مەدە غەریب زۆرن)ـە. ئەم دەربڕینە جوان و دانسقەییه‌ حیکمەت لە هەڵبژاردنی کات و شوێنی گونجاو بۆ خستنەڕووی ئازار و کێشەکان ده‌كات. لە کۆڕ و کۆبوونەوە گشتییەکاندا، ورووژاندنی بابەتی هەستیار دەشێت برینی شاراوەی خەڵکێکی تر بکۆڵێنێتەوە و بارودۆخەکە بەلاڕێدا ببات. لەم نووسینەدا تیشک دەخرێتە سەر گرنگیی ئەم تێگەیشتنە کۆمەڵایەتییە لە ژیانی هاوچەرخدا، بەتایبەت بۆ کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان تا بتوانن بە وشیارییەوە ئاراستەی قسە و بڕیارەکانیان بکەن یان بده‌ن. لە دونیای کەلتورو لە بەیت و بالۆرە و پەندی کوردیدا، لە ژیانکردن لە دونیای کۆچەری و بەگشتی گوندنشیندا، لە ڕێڕەوی ژیانیاندا ئەزموون فێری زۆر (وانەی) جوانی کردووین. ژیانکردن لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەیەک تا بەخۆشی بژی، تا سەڵامەت بژی، تا جوانیەکان بە (ڕه‌نگاو ڕه‌نگی) ببینی، بەڕای من بە ڕێژەیەکی زۆر ئەم پلان و بەرنامە و ئامانجە بە دەست خۆتە. جا ئەوەی دەمەوێ لەم گۆشەیە ئاماژەی پێ بدەم، کردنەوەی دەرگایەکە، قسەیەکی کۆنی باب و باپیران و خێزانە دێرینەکانی کوردەوارییە، کە دەیانگوت: بلوێری لێ مەدە غەریب زۆرن. ئەم بەیت یان بالۆرەیە پێمان دەڵێ: ئەگەر یەکێک زامدار بوو، بریندار بوو، کێشەیەکی هەبوو، مەجلیس فراوان و قەرەباڵغ بوو، باشتر وایە، ئەم کەیسە یان ئەو باسە هەڵبگیرێ بۆ کاتێکی تر، چونکە کردنەوە و باسکردنی لەم کاتە گونجاو نیە. چونکە هەر لەناو ئەو دانیشتنە زۆر کەسی تر برینیان دەکولێتەوە و گرفتەکان بە ئاقارێکی تر دەروات و بەری پێ ناگیرێ؛ كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێ. واتە ئەزموون و شارەزایی بۆ کەسانی سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، لەم قۆناغە گرنگ و بایەخدارە، هەربۆیە گووتویانە (بلوێر لێ مەدە غەریب زۆرن).
بلوێری لێ مەدە غەریب زۆرن...
View on original source
Share
Archive
Like

(0)Comments

 

Related Opinion

A note on cookies

Newshunt uses essential cookies to keep you signed in and to remember your language and country, so the site works the way you expect. With your permission, we'd also like to use analytics cookies to understand how people use Newshunt and improve it over time.

Accepting only affects analytics. To learn more, view our Privacy Policy or Terms & Conditions.